ئەیلول  ئەو شۆرشەی چۆكی بە زوڵم دادا

كاكەمین نەجار

      بەهەموو پێودانگە جیهانییەكان، كە پێناسەی شۆرشێكی ئازادیخوازی و بەرەنگاربوونەوەی پتەوترین هێزی ستەمكار، كە بەزەیی نەك هەر بە مرۆڤ، تەنانەت بە خاك و هەوا و سروشت و هیچ گیانلەبەرێك نەدەهاتەوە، دەكات بە بنەما، ئەوا بێ هیچ گومانێك شۆرشی ئەیلولی مەزن، پاكترین و بێ گەردترین شۆرشە لە دنیادا. ئەو شۆرشە كە لە هەمان كاتیشدا بە جەماوەری ترین بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد دەژمێردرێ، بە پێی ئەو پەروەردە و سەركردایەتیكردنەی (بارزانی نەمر) بۆ هەموو گەلی كوردستان و بە تایبەتی لەشكری شۆرشگێری كوردستان لە سەختترین و ئەستەمترین كاتەكاندا، بنەما و پرنسیپە نێودەوڵەتیەكانی پاراستنی مافی مرۆڤ و خۆلادان لە ئازاردانی دیل و كەسانی سڤیل و، خۆپاراستن لە تێكدانی هەموو شوێنە خزمەتگوزاریەكان و تەنها، مانەوە لە سەنگەر و بەرگری لە خاك و نیشتمان بە وردی لەبەرچاو دەگیرا و وردترین پێشێل كردن لە هەر ڕوویەكەوە.كە كار لە ناشیرین كردنی ناوبانگی كورد و شۆرشەكەی بكات لەلای بارزانی نەمرەوە لێخۆشبوونی لەسەر نەبوو. هەمان ئەو پەروەردە جوان و مرۆییانە، هەتا ئێستا و بۆ هەمیشە لەناو فەرهەنگی پارتی دا بە جێگیری دەمێنێتەوە و پەیڕەوی لێ دەكرێ. هەر ئەوەشە كە دوژمنەكانمان هیچ كاتێك نەیانتوانی هێندەی تۆسقالێك لادان لە بەها مرۆییەكان لە شۆرشێكی خوێناوی دا بەدی بكەن كە چواردە ساڵی خایاند دژ بە دیكتاتۆرترین رژێمی ناوچەكە. بە پێچەوانەیشەوە، لە ئاستی جیهانیدا، ستایشی ئەو شۆرشە مەزنە و رێبەرایەتیەكەی كراوە. لە یادەوەری چل و حەوت ساڵەی هەڵگیرسانی ئەو شۆرشە مەزنە، كە دیوارەكانی ئەزموونی ئەمرۆمانی لەسەر بنیات نراوە، چەپكە گوڵی خۆشەویستی و وەفا و ئەمەكداری لەسەر گڵكۆی بارزانی نەمر، مەزنترین مرۆڤ لە مێژووی گەلەكەماندا دا دادەنێین و دروودی بێ كۆتایی دەنێرین بۆ گیانی كاكە ئیدریس هەمیشە لە یاد و دڵۆپ دڵۆپ ئەو خوێنە گەش و ئاڵانەی لە پێناو بەدی هینانی ئەمڕۆی سەرفیرازیدا بە خاك و نیشتمان بەخشرا.سڵاو لە یەكەم پێشمەرگە و یەكەم سەنگەر و یەكەم گوللە كە بەرۆكی داگیركەرانیان گرت و سەرچۆپی كاروانێكیان گرت كە تا ئەمڕۆ بە ڕێگاوەیەو تا ئاڵای ڕەنگینی كوردستان لەسەر ترۆپكی ئامانجەكانمان بچەقێنێ هەر بەردەوام بێ.

 



 

نیشتمانێک سڵاوت لێ بێ ... ئەی بارزانی

 

سەردار قادر

 ژەنەڕاڵێك لە پاڵەوانی جەنگی پارتیزانی و بڕوانامەیەكی جیهانی، ژەنەراڵێكی بێ وێنە و سەركردەیەكی بە جەرگی جەنگی بەرامبەر و شەڕی دەستەویەخەیە سیاسەتوانێكی عەوداڵی ئازادی و ئاشتی، ژەنەڕاڵێك لەسەر پشتی ئەسپێك لە هەورازی بەفرانبارێكی هێجگار سپی دا بە دەستەیەك گوڵی سپی و تفەنگێكی بڕنەوی لوولە زیوینەوە سەردەكەوێت بەرەو لوتكە، درێژه‌ی بابه‌ت...


 

ئەیلولی مەزن لە هزری هزرمەنداندا...

 

ئا: جەمال گردەسۆری

  لە یادەوەری 47 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلولی مەزن، كە هەموو پانتایی باشووری كوردستانی گرتەوە و لە هەموو ڕوویەكەوە جەماوەری ترین و ڕێك خراوترین و بەهێزترین شۆرشی كوردان بوو بە ڕێبەرایەتی باوكی نەتەوەیی كورد (بارزانی نەمر) و ئازایەتی پێشمەرگە نەبەردەكانی كوردستان، جەربەزەترین بەرگریكارییان لە خاك و ماف و بوونی كورد كرد، سەردانی دوو مامۆستای بەڕێزمان كرد تا لەو پاڵنەرەیان بگەین كە شۆرشی ئەیلولیان كردە هەوێنی نووسینی دكتۆرانامە و ماستەرەكەیان.درێژه‌ی بابه‌ت...


               كادیرنمونەی چالاكی و فیداكاریە

 

 عەبدولواحید سیساوەیی

شۆرشی رزگاریخوازی گەلەكەمان لە 11ی ئەیلولی 1961 لە ژێر ئالای پارتیمان بە سەرۆكایەتی بارزانی نەمر لە دێهاتەكانی كوردستان و لە نێو خەڵكێك كە زۆربەی زۆریان جوتیار بوون سەری هەڵدا . ئەو خەڵكەی كە توشی چەوسانەوە هاتبوون بە دەست دەرەبەگەكان و ستەم و زۆرداری لە دەست فەرمانبەرەكانی دەوڵەت . هەروا شۆرشی 26ی گوڵانی نیشتمانی پێشكەوتنخواز كە لە سالی 1976 لە دێهاتەكان گڕی سەند ئەم راستیەش روون و ئاشكرایە لای پارتیمان و كادیرەكانی كە هەر لە سەرەتاوە نەهێڵانی بێروكراتی و خۆچەسپاندنێكی توند و دلسۆزانە بە جەماوەر و گوێ شل كردن بۆ پرسیارو ئەو رەخنانەی كە رۆڵەكانی گەل ئاراستەیان دەكات و تێكۆشان بۆ بە جێ هێنانی بریارەكانی حزب لە نێو ریزەكانیان و لە زرووفی ئاساییدا لە سەر بناغەی بەشداریەكی بە ئارەزوو لە جیاتی فەرمان.  درێژه‌ی بابه‌ت...


مسعود ساڵەیی:ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

سوربوونی ئەو لایەنانە لەسەر دروستكردنی تەنگژەو كۆسپ و جێبەجێ نەبوونی بابەتەكان فەرزدەكاتە سەر هاوپەیمانی كوردستان چاو بەهاوپەیمانیەكانی لەگەڵ ئەواندا بخشێنێتەوە

  دیداری ئەمجارەی گۆڤارەكەمان لەگەڵ بەڕێز (مسعود ساڵەیی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجام داوە و كۆمەڵێك پرسیارمان ئاراستەی بەڕێزی كردو ئەویش زۆر بە ڕاشكاوی وەڵامی داینەوە. 

 

درێژه‌ی بابه‌ت...


 

رووداوەكەی 11ی سێپتمبەر هۆكار و دەرهاویشتەكانی

 

  ئاسۆ خۆشناو

 هەموومان دەزانین لە 11ی ئەیلولی 2001 لە كردەوەیەكی نەخشە بۆ داڕێژراوی تیرۆیستیدا لەرێگەی رفاندنی چەند فرۆكەیەكی پڕ سەرنشین و خۆ كێشانیان بە دوو تاوەرەكەی مەڵبەندی بازرگانی نیویۆرك لە ئەمریكا هەزاران خەڵكی سیڤیلی بێ گوناه بوونە قوربانی ئەم كردارە كۆمەڵكوژیە نامرۆڤانەیە، كە تەنیا كۆمەڵكوژیەكی بێ ماناو بێ پاساو بوو و لە زیان بەدەر سوودی بەكەس نەگەیاند.    درێژه‌ی بابه‌ت...


پەیڤێك لە یادی

پێشمەرگەی قارەمان "ئۆمەر سینارەیی"دا

  

لە ساڵی 1961 لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول بە دوو (فەسیل) كە پێك هاتبوو لە (36) كەس بە چەكەوە دەچنە ناو شۆڕش كە دەگەنە زاخۆ پێشوازیەكی گەرمیان لێدەكرێت لە لایەن خەڵكی ئەم شارە بەڵام لەگەڵ هێزێكی حكوومەت كە لە (مركز قە زا) ی زاخۆ دەبێ بە سەرۆكایەتی (معاون حازم) كە خەڵكی موسڵ بووە كە خۆی بەدەستەوە نادەن و تووشی شەڕ دەبن، دوای چەند سەعاتێك شەڕكردن تەسلیم دەبن و تەواوی زاخۆ ئازاد دەكرێت.

 

 درێژه‌ی بابه‌ت...


چوارچێوەی سیاسی و ئاییندەی عێراق و رۆڵی كورد لە بنیاتنانی.... 

 پارێزەر محه‌مه‌د سه‌دیق هه‌ركی بە درێژایی چاخەكانی و دوا بە دوای حكومەتەكاندا و باسی سەربەخۆیی عێراق لە ساڵی 1920دا، كورد رۆڵی ئەوتۆی نەبوو لە بوارەكانی دەسەڵاتی عێراقدا لەبەر چەند هۆیەك لەسەرووی هەموانیشدا پەراوێزكردن و دورخستنەوەی لە زۆربەی زۆری دەسەڵاتی كەنالەكانی ژیانی رامیاری و هزری و كولتووری و ئابووری.....هتد، هەر بۆیەش لە كابینەی وەزارەتەكانی یەك لەدوای یەكدا تەنها چەند وەزارەتێكی ناسەروەری بۆی دەستنیشان دەكرا و هیچ گرینگیەكی ئەوتۆیان نەبوو لە بوارەكانی باسكراودا.........  -درێژه‌ی بابه‌ت...


دەبێ حیسابی بۆبكرێ  شاخەوان عومەر سلێمان   چەند رۆژی رابردوو حكوومەتی مالكی لەسەر كیسەباغەڵی قوتی خەڵكانی پەژموردەی عێراق، بە نرخێكی خەیالێ لەمیانی بیناكردنەوەی تەلاری ڕماوی سوپای عێراقی و بەهێزكردنی مشت و بازوی سەربازان پۆلێك باڵەفڕی F16 ی لە ئەمریكا كڕی، وەكو درێژكراوەی هەڵمەتی دیكەی كڕینی تانك و زرێپۆش و كۆپتەر و چەك و تەقەمەنی دیكە، درێژه‌ی بابه‌ت...


سەرۆكی ئەمریكا  چۆن هەڵدەبژێردرێت؟!

 

ئازا حەسیب قەرەداخی

 هەڵبژاردنی ئازاد و پاكژ كۆڵەگەی سەرەكی هەر سستەمێكی دیموكراتەو، بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتییانەی دەسەڵاتی سیاسی پێویستە.  كە دەنگدەران نوێنەرانیان هەڵدەبژێرن، لە راستیدا ئەو سەركردانە هەڵدەبژێرن كە ئایندەی كۆمەڵگاكەیان دادەڕێژنەوە. بەمەدا حەقیقەتی ئەو هێزەمان بۆ روون دەبێتەوە كە بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا بە هاوڵاتییانی دەبەخشێ. چونكە هەڵبژاردن دەرفەتی ئەوە بە هاوڵاتییان دەبەخشێ كە كاربكەنە سەر سیاسەتە ئایندەییەكانی حكومەتەكەیان، پێبەپێی ئەوەش كار لەسەر ئایندەی خۆیان دەكەن.  درێژه‌ی بابه‌ت...


هاوسەنگیی دەسەڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مارتین ئیندیك و تامارا كۆفمەن ویتس                                                وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: حامید مورادی    هێلێكی پچڕاوی نوێی نێوان شیعە و سوننە، هەروەها كەمبوونەوەی بەرچاوی كاریگەریی ئەمریكا لە ناوچەكەدا، قەیرانێكی گەورە لە بەرامبەر سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرامبەر سەرۆكی نویێ ئەمریكادا دروست دەكات. رێگاكانی رووبەڕووبوونەوە و سەركەوتن بە سەر ئەم قەیرانانەدا بریتین لە: گەڕانەوە بۆ هاوسەنگیی دەسەڵات و دروستكردنی هاوسەنگی یەكی باشتر و هەرێمییانەتر لەناو بەرژەوەندی و بەهاكان كە پێك دێن لە جەنگی ناوخۆ لە عێراق، بەهێزكردنی هێزە میانڕەوەكان لە ناوچە، رێگەگرتن لە بوونی ئێران بە هێزێكی ناوەكی، پەرەسەندنی چەمكە دیموكراتیكەكان.   درێژه‌ی بابه‌ت...


سالار عوسمان – بەرێوەبەری رادیۆی دەنگی كوردستان:

بایەخێكی گرنگ بە كوردستانویستی و ئینتیمای نەتەوایەتی دەدەین

 

دیمانە: فەرەیدون بێوار

 ڕۆژی 28/9/2008، چل و پێنج ساڵ بەسەر تەمەن و مێژووی دامەزراندنی ڕادیۆی دەنگی كوردستاندا تێدەپەڕی."دەنگی كوردستان" لە هەڵومەرجێكی زۆر هەستیار و دژواردا، لەسەردەمی شاخ، لەسەر دەستی كۆمەڵێك ڕاگەیاندنكار و پێشمەرگەی دڵسۆز، بە چەند ئامێر و جیهازێكی سادە، بەڵام ئەركێكی قورس و، پەیامێكی پیرۆز، هاوشانی شۆڕشی ئەیلول، لەڕۆژی 28/9/1963 دامەزرا.ڕادیۆی دەنگی كوردستان بە چەندین قۆناغدا تێپەڕیوە و قۆناغ بە قۆناغ بە پێی توانا توانیوێتی خۆی نوێ بكاتەوە و لەگەڵ سەردەمەكەی بسازێ.لە یادی 45 ساڵەی دامەزراندنیدا، سەردانی بارەگای ڕادیۆی دەنگی كوردستانمانكرد و بەڕێز (سالار عوسمان) بەڕێوەبەری ڕادیۆیەكەمان هێنایە ئاخاوتن.

درێژه‌ی بابه‌ت...


گەشتێك بە نێو لاپەڕەكانی سەردەمی زوڵم و ستەمدا ....   ئا: وەلی زوبێر هوستانی  شۆڕشی ئەیلولی مەزن ئەو شۆڕشە گەورەیە بوو كە سەرجەم تاكەكانی كورد شانازی پێوەدەكەن، چونكە هەڵگیرسانی ئەم شۆڕشە درێژخایەنە بە رابەرایەتی باوكی كورد مستەفا بارزانی لە ئان و ساتێكی هەستیارو پێویستدابوو. ئەم شۆڕشە دەیان سەركردەی مەیدانی و سیاسی و دیبلۆماتی پێگەیاند. شۆڕشی ئەیلولی مەزن فێری كردین چۆن بەرگری لە خاك و نیشتمان بكەین، فێری كردین چۆن وڵات و میللەتی كورد و هەموو چین و توێژەكانی تر یەك بگرن، هەر ئەم شۆڕشە بوو لەو پێناوەدا دەیان كادیر و سەركردەو رۆڵەی بە ئەمەكی كوردی كردە قوربانی بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەركەوتن. شۆڕشی ئەیلولی مەزن بۆیەكەمین جار لەمێژودا حكومەتی عێراقی ناچاركرد دان بە مافی گەلی كورد دابنێ.

درێژه‌ی بابه‌ت...


 ڕەگی ناكۆكیەكانی عێراق - ئێران    

 خالید دەربەندی    

 سەرەتا پێش ئەوەی باسی ڕەگی ناكۆكیەكانی عێراق- ئێران و دەستپێكردنی ئەوجەنگە كاول كاریە و قۆناغەكانی بكەم،بە پێویستی دەزانم كورتەیەك لەسەرەتا مێژووییەكانی پەیوەندی نێوان عەرەب و ئێران باس بكەم .  دەكرێ بوترێت: ناكۆكیەكانی ئێران و عەرەب لەسەدەكانی دوایدا لەكاتی كێشەی سەفەویەكان و عوسمانیەكان دواتریش قاجاریەكان و عوسمانیەكان زیاتر كەوتۆتە بەرچاو، ئەمیش زیاتر لەوكاتەوە گەرمیەكی تەواوی بەخۆیەوە دیت كەئێران لەشەری چاڵدێرانی 1514 دۆراندی، دواتریش كێشەی رۆشنبیری ئێران – توركی و ململانێی رێچكەكانی سونەوشیعە و بەردەوامی تایبەتی لەعێراقدا تادوای روخانی دەوڵەتی عوسمانی و كۆتای جەنگی جیهانی یەكەم . دوای ئەوەش قۆناغی دووەم دەستی پێكرد كە رەزا شا لە 1926 فەرمان رەوای ئێرانی گرتە دەست و مەلیك فەیسەلی یەكەم عێراق و مەلیك عەبدول عەزیز لەسعودیە 1932.رەزا شا هەولیدا هەنگاوەكانی سەرەتای دروست بونی دەوڵەتی توركیا لە ئێران كۆپی بكاتەوە بەگۆرینی ئەلف و بای عەرەبی و ئازادی ئافرەت و لەناوبردنی كلتور و رۆشنبیری عەرەب لەناو فارسەكاندا، بەڵام هێز و لایەنگرانی پیاوانی ئاینی شیعە لەدژەكاردا بوون بۆئەو هەنگاوەی رەزا شا، ئەمەش خۆی هەمیشە چەمكی ناكۆكی بووە لەنێوان وڵاتی فارس و عەرەبدا . دوای مردنی جەمال عەبدولناسر لە 1970 و شای ئێران لە 1980 و مەلیك فەیسەڵیسعودی لە 1975، دیسان گرفتەكان سەریان هەڵدایەوە و كێشەكە گەرم ترو توند تر بوەوە تا ئاكامەكەی ئەوجەنگە خوێناویەی لێكەوتەوە كەكەوتە نێوان عێراق و ئێران .  درێژه‌ی بابه‌ت...






ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ

دواترین | په‌ڕگه‌ی 1 له‌ 3 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو

ژماره‌ی کرته‌کان له‌م بلاگه‌